گێتی
لاڤرۆڤ قسە دەکات و لەگەڵ پەیامنێرە ئەمەریکییەکە دەکەوێتە دەمەبۆڵەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەبارەی هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجمادا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند "حکومەتی ئۆکرانیا رێگە بە رووسەکان نادات بە زمانی خۆیان قسە بکەن و بخوێنن، ئێمە ئەوەمان پێ قبوڵ نەدەکرا".
وتیشی "ئەو حکومەتەی کە لە ئۆکرانیا کار دەکات حکومەتێکی ئۆکرانی نییە، بەڵکو بەکرێگیراوی وڵاتانی رۆژئاوایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە ئامادەی هەموو گفتوگۆیەک بووین بە مەرجێک ئۆکرانیا دەستی لە هەوڵەکانی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ هەڵبگرێت، بەڵام ئەو کارەی نەکرد".
لە میانی کۆنگرەکەدا، پەیامنێری کەناڵی CNNی ئەمەریکی ویستی پرسیار لە لاڤرۆڤ بکات، بەڵام لاڤرۆڤ قسەکانی پێ بڕی و وتی من رێگە بە ئێوە نادەم قسە بکەن، چوونکە ئێوە هەوڵی ئەوە دەدەن پشێوی دروستبکەن، ئێرە شوێنی ئەو پشێوییە نییە.
ب.م