گێتی
لە کێڤی پایتەخت شەڕ بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رووسیا بەردەوامە لە هێرشەکەی بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە و هێندەی نەماوە بەتەواوەتی دەست بەسەر کێڤی پایتەختدا بگرێت.
هەر ئەمڕۆ چەند جارێک ناوجە جیاوازەکانی پایتەختی ئۆکرانیا بۆردومان کراون و مەترسی بەردەوام لەسەر خەڵکانی مەدەنیش هەیە.
بە بەردەوامیی لە شەقامەکانی کێڤدا، زەنگی ئاگادارکردنەوە لیدەدرێت و داوا دەکرێت هاوڵاتیان بچنە ژێرزەمینە ئامادەکراوەکان.
ژمارەیەکی کەم هاوڵاتی لە کێڤ ماونەتەوە، بەشی زۆری خەڵکی ئەو شارە روویان لە سنورەکان کردوە و دەیانەوێت وڵاتەکە بەجێبهێڵن.
ب.م