گێتی
سزای نوێ بەسەر رووسیادا سەپێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر رووسیادا سەپاند و سزاکانیش کاریگەرییان لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە دەبێت.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سهرۆكی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهوروپا ئاماژەی بەوەکرد "وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بە یەکەوە هەنگاو دەنێن دژبە روسیا".
وتیشی "پاکێجێکی سزای نوێمان ئامادەکردووە، ئەم پاکێجە سزای دارایی لەخۆدەگرێت کە رێگرە لە دەست گەیشتنی روسیا بە گرنگترین بازاڕەکانی سەرمایە''.
بەگوێرەی وتەی بەرپرسە ئەوروپپییەکە ئەو سزایانە خەرجی قەرزکردنی روسیا زیاد دەکەن، رێژەی هەڵئاوسان بەرز دەکاتەوە و بناغەی پیشەسازیی روسیا لاواز دەکات.
لاین روونیشیکردەوە، "فرۆشتنی هەموو پارچەیەکی فڕۆکە بە هێڵە ئاسمانییەکانی روسیا، قەدەغە دەکەین".
ئەم سزایانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، نەرویج، کۆریای باشوور، ژاپۆن و ئوسترالیا ئامادەکراون.
ب.م