گێتی
رووسیا و ئۆکرانیا ئامادەی دانوستانن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەی دانوستانە لەبارەی هێرشەکەی سەر ئۆکرانیاوە.
وتەبێژی فەرمیی کریملین، لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو رووسیا ئامادەیە شاند بنێرێتە مینسک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانییەکان.
وتەبێژەکە باسی لەوەکردووە شاندەکەی رووسیا بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە لەخۆدەگرێت.
لە هەمان کاتدا سێگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند ئەگەر ئۆکرانیا ئامادەبێت جەک دابنێت، دەکەوینە گفتوگۆ لەگەڵیان.
لە هەمان کاتدا سێگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند ئەگەر ئۆکرانیا ئامادەبێت جەک دابنێت، دەکەوینە گفتوگۆ لەگەڵیان.
پێشتریش ئۆکرانیا ئامادەیی خۆی دەربڕیبوو بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ رووسیا لەبارەی کێشەکانیانەوە.
ب.م