گێتی
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری قوربانییە مەدەنییەکانی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارەکانی پەیوەست بە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیای بڵاوکردەوە و دەردەکەوێت کە زیاتر لە 100 هەزار کەس ئاوارە بوون.
شابیا مانتۆ، وتەبێژی كۆمیسۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی خستڕوو "تا ئێستا زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی سڤیل لە وڵاتی ئۆكرانیا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتەوە ئاوارە بوون" .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە لەو ژمارەیە چەند هەزار کەسێکیان سنوورەکانی ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە و خۆیان گەیاندووەتەوە وڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیا.
پێستریش کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند دەیان هاوڵاتی سیڤیل کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.
ب.م