گێتی
شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا پێینایە رۆژی سێهەمەوە، بەپێی میدیا جیهانییەکان شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە ناو کێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بەردەوامە.
میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن دەنگی تۆپبارانێکی چڕ دەبیسترێت لە ناو کێڤی پایتەخت، بەڵام ئاراستەی تۆپبارانەکان دیاریکراو نییە، و تائێستاش شەڕ نەگەیشتووەتە سەنتەری کێڤ.
لای خۆیەوە جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی شەڕەکە رایگەیاند "کەوتنی کێڤ ئەگەرێکی راستەقینەیە.
باسی لەوەشکردووە "راستە ئێمە لەسەر زەوی بەرپەرچدانەوەی پێشڕەوی هێزەکانی روسیا دەبینین، بەڵام تەنانەت لەگەڵ بوونی ئەوەش هێشتا کەوتنی کێڤ ئەگەرێكی راستەقینەیە و بەرەوپێشچوونی هێزەکانی روسیا بەرەو ناوەڕاستی کێڤ بەردەوامە".
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردو ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا لە وتارێکدا دەستپێکی هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند، لە ماوەیەکی کورتدا سوپای روسیا چەندین ناوچەی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵکرد.
ر. ئ.