گێتی
روسیا مەرج بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا دادەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەدوای هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و داگیرکردنی بەشێکی زۆر لە خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن سوپای روسیاوە، سەرۆکی ئۆکرانیا داوایەکی گفتوگۆی پێشکەش بە روسیا کرد، کریملن بە شەش مەرج ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئۆکرانیا کە گرنگترینیان، داماڵینی ئۆکرانیا لە چەکە.

میدیا جیهانییەکان ئەو مەرجانەیان بڵاوکردەوە کە روسیا بۆ ئۆکرانیای داناوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی نوێ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە.
مەرجەکان بریتیین لە:
– هەڵوەشاندنەوەی هەموو گروپە ناسیۆنالیست و نازییە نوێیەكان.
-داننان بە دورگەی كریما (قرم) وەك هەرێمێكی روسی.
– داننان بە كۆمارەكانی دۆنیتسك و لوهانسك وەك دوو كۆماری سەربەخۆ.
-بێلایەنی و رەتكردنەوەی هەموو خواستەكانی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بۆ هەمیشە.
-زمانی روسیی وەك دووەم زمانی فەرمیی ئۆكرانیا دابنرێت.
– چەكداماڵینی تەواوەتی ئۆکرانیا.
سوپای روسیا گەیشتووەتە ناو شاری کێڤ و بەپێی دواین زانیارییەکان لەئێستا شەڕی کۆڵان بەکۆڵان لە نێوان سوپای روسیا و ئۆکرانیادا هەیە لە ناو شەقامەکانی کیڤی پایتەخت، بەڵام تا ئێستا شەڕ نەگەیشتووەتە سەنتەری شارەکە، سەرۆکی ئۆکرانیاش جەختدەکاتەوە کە نابێت کێڤ لەدەستبدەن.
ر. ئ.