گێتی
"سێ هەزار سەربازی رووسیامان کوشتووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی بۆ ناو ئۆکرانیا و سوپای ئۆکرانیاش دەڵێت" لەم سێ رۆژەی شەڕدا زیاتر لە سێ هەزار سەربازی رووسییمان کوشتووە".
شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان سوپای رووسیا و سەربازانی ئۆکرانیادا هەیە لە کێڤی پایتەخت، سوپای ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "لە سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە سێ هەزار سەربازی رووسییمان کوشتووە".
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ئەمڕۆ شەممە بۆ بەرزکردنەوەی ورەی خەڵک و سەربازانی وڵاتەکەی ڤلادمیر زیلینیسکی رایگەیاند، من لە کێڤ-م هەرگیز جێیناهێڵم.
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا لە وتارێکدا دەستپێکی هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند، لە ماوەیەکی کورتدا سوپای رووسیا چەندین ناوچەی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵکرد.
ر. ئ.