گێتی

پەیامێکی تووند لە سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیاوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێکی تووند لە سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیاوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت زیاتر لە 3 هەزار رووسی لە 72 کاتژمێری رابردوو کوژراون، ئاماژە بەوەشدەکات هاوکارییەکانی رۆژئاوا بۆ ئێمە زۆر گرنگه‌ و پاڵپشتییەکی گەورەیە.

پێترۆ پرۆشینكۆ، سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا رایگەیاند "زیاتر لە 3 هەزار رووسی لە 72 کاتژمێری رابردوو کوژراون، هەروەها زیاتر لە 20 فرۆکەی رووسی خراونەتە خوارەوە و هەزار ئۆتۆمبێلی روسیش تكشکێندراون".

ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە لە سەنتەری کێڤین لێرەین بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان، رووسەکان زیاتر لە 2 کیلۆمەتر لێرەوە دوورن، هەروەها سیناریۆکانی پۆتین لە گۆڕ نراون بەو زیانانەی بەر روسەکان کەوتون و ئەمڕۆ لە کیێڤ پۆتین دۆزەخ بەچاوی خۆی دەبینێت".

لەبارەی هاوکارییەکانی رۆژئاوا بۆ وڵاتەکەی راشیگەیاند "هاوکارییەکانی رۆژئاوا بۆ ئێمە زۆر گرنگه‌ و پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ ئێمە لەم کاتی جەنگەدا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان