گێتی

پۆتین فەرمانە مەترسیدارەکەی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆتین فەرمانە مەترسیدارەکەی دەرکرد
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئۆکرانییەکان سەرسەختانە بەرگری لە خاکی وڵاتەکەیان دەکەن، سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد، کە هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022 ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا دوای زیاتر هەڵکشانی گرژییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ رووسیا، فەرمانی بە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی و سەرۆکی دەستەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی رووسیا کرد، هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخەنە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 سەرۆکی رووسیا وڵاتانی رۆژئاوا بە هەڵگرتنی هەنگاوی نادۆستانە دژی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات کە لە بەرانبەر داگیرکاریی مۆسکۆ بۆسەر ئۆکرانیا گرتوویانەتەبەر.

ماوەی چوار رۆژە هێرشەکانی سوپای رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، ئۆکرانییەکان لە دۆخێکی سەختدان و بەردەوام ڤۆلۆدمێر زیلینیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای هاوکاری سەربازی لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات، ئەوانیش بەناردنی چەک و پێداویستی جەنگ و قەدەغەی فڕینی ئاسمانی وڵاتەکانیان بە رووی فڕۆکە رووسییەکاندا هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان