گێتی

رووسیا و ئۆکرانیا لەسەر دانوستان رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووسیا و ئۆکرانیا لەسەر دانوستان رێککەوتن
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەیی خۆی بەبێ مەرجی پێشوەخت دەربڕی بۆ دانوستان لەگەڵ رووسیا لە شارێکی سنووری نێوان ئۆکرانیا و بیلاڕووسیا.

بڕیارەکەی ڤلادمیر زیلینیسکی، سەرکی ئۆکرانیا بۆ دانوستان لە دوای ئەوەهات، ئەمڕۆ یەکشەممە ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا داوای لە بەرپرسانی ئۆکرانیا کرد، لە بێلاڕووسیا دانوستاندنیان لەگەڵ بکەن، سەرۆکی ئۆکرانیاش بە داواکە رازی بووە و دەڵێت "لە ناوچەیەکی سنووریی وڵاتەکەی لەگەڵ بێلاڕووسیا ئامادەی کۆبوونەوەن".

هاوکات نووسینگەی زیلینیسکی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "سیاسییەکان رازی بوون بەوەی شاندی ئۆکرانیا لەگەڵ شاندی رووسی کۆببنەوە بەبێ هیچ پێشمەرجێک لە سنووری ئۆکرانیا- بیلاڕووسیا، لە نزیک رووباری پریپیات".

لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیادا هاتووە "ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ بەرپرسیارێتیی گرتووەتە ئەستۆ کە هەموو ئەو فڕۆکە، هێلیکۆپتەر و مووشەکانەی لەسەر خاکی بێلاڕووسیا جێگیرکراون، لەکاتی گەشت، گفتوگۆ و گەڕانەوەی شاندی ئۆکراینادا لەسەر زەوی دەمێننەوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان