گێتی

27 وڵات سنووریان به‌ رووی رووسیادا داخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


 27 وڵات سنووریان به‌ رووی رووسیادا داخست
مەودا میدیا-

دژی داگیرکاری و هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا سنووری ئاسمانی 27 وڵات به‌ رووی رووسیادا داده‌خرێت.

 ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سنووری ئاسمانی 27 وڵات به‌ رووی رووسیادا داده‌خرێت و كۆمه‌ڵێك سزای قورس به‌سه‌ر ئه‌لێكسانده‌ر لۆناشینكۆڤ، سه‌رۆكی بێلاڕووسدا ده‌سه‌پێنین و گوشاره‌كانمان بۆ سه‌ر رووسیا و بێلاڕووس به‌رده‌وام ده‌بن.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا سوپاسی خۆڕاگری ڤۆلۆدمیر زیلینیسکی کرد.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال