گێتی

مه‌رجه‌كانی ئۆكرانیا بۆ ئاشتی ئاشكرا دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌رجه‌كانی ئۆكرانیا بۆ ئاشتی ئاشكرا دەکرێن
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئۆکرانیا ئاشکرای دەکات، لە کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری ئۆکرانیا و رووسیا بەرپرسانی ئۆکرانیا داوایان لە هاوتا رووسییەکانیان کردووە کە تەواوی هێزەکانیان لە ئۆکراینا بکشێننەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئۆکرانیا ئه‌لێكسی ئاریستۆڤیچ، راوێژكاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆكرانیا رایگه‌یاندووە، كێڤ داوای كردووه‌، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سوپای رووسیا له‌ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا بكشێنه‌وه‌، به‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی قرم و دونباسه‌وه‌.

سەبارەت بەو بابەتەش بەشێکی دیکە لە میدیاکانی ئۆکرانیا دەڵێن "ئەوە بۆچوونی تایبەتی ئه‌لێكسی ئاریستۆڤیچە".

ئەمڕۆ لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی شاندێکی ئۆکرانیا و رووسیا لەسەر سنووری نێوان ئۆکرانیا و بیلاڕووسیا کۆبوونەوە، بەڵام تائێستا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

رۆژی پێنجشەمەی رابردوو ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا لە میانی وتارێکی تەلەفزیۆنیدا دەستپێکی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا راگەیاند، بەڵام دواتر ئۆپراسیۆنەکە گۆڕا بۆ هێرشێکی گشتگیر بۆسەر تەواوی ئۆکرانیا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال