گێتی

هۆشدارییەک لەبارەی نیشانە سوورەکەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لەبارەی نیشانە سوورەکەوە
مەودا میدیا-

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا هاوڵاتییان لە مەترسی بوونی نیشانەی خاچی سوور لەسەر باڵەخانە و بیناکان ئاگادار دەکەنەوە، چونکە پێیان وایە ئەو نیشانانە ئاگادارکردنەوەی سەربازانی روسیایە بۆ رێنماییکردنی ئەو فڕۆکانەی بۆردوومان دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی، دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا هاوڵاتییان لە مەترسی بوونی نیشانەی خاچی سوور لەسەر باڵەخانە و بیناکان ئاگادارکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەو نیشانانە لەسەر چەند بینایەک هەبووە بۆردوومان کراون لەلایەن فڕۆکەکانی روسیاوە.

بە وتەی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ئەم نیشانانە لەلایەن سەربازە روسییەکان یان دڵسۆزەکانیانەوە دانرابوون بە ئامانجی رێنمایکردنی فڕۆکەکان بۆ ناوچە گرنگەکانی بۆردوومانکردن، داواش لە هاوڵاتییان دەکەن لەکاتی بوونی ئەو نیشانانە لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال