گێتی
زێلێنسکی: ئۆکرانیا دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەمیانەی وتارێکی ڤیدیۆیدا بۆ یەکێتی ئەورپا سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئۆکرانیا دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت و دڵخۆشن بە پشتیوانی کردنیان.
لەمیانەی وتارێکی ڤیدیۆیدا بۆ یەکێتی ئەورپا سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئۆکرانیا دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت و دڵخۆشن بە پشتیوانی کردنیان.
ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەڕێی ڤیدیۆوە وتارێکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئۆکرانیا رووبەڕووی کارەسات بووەتەوە و رۆژانە دەیان کەس دەکوژرێن و رووسیا مووشەک ئاراستەی منداڵان دەکات.
زێلێنسکی دەشڵێت، لەئێستادا لەگەڵ واقیعێکی تاڵدا مامەڵە دەکەن و دەجەنگن لەپێناو ئازادی خاکی وڵاتەکەیان و گەلی ئۆکرانیا پەرۆشە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی.
زێلێنسکی دەشڵێت، لەئێستادا لەگەڵ واقیعێکی تاڵدا مامەڵە دەکەن و دەجەنگن لەپێناو ئازادی خاکی وڵاتەکەیان و گەلی ئۆکرانیا پەرۆشە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵخۆشن بە پشتیوانی وڵاتانی ئەوروپا و ئۆکرانیا دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت و لە پێناو ئەو ئامانجەدا دەجەنگن، داواشی لە ئەوروپا کرد کە بۆیان بسەلمێنن بە کردار لەگەڵ ئۆکرانیان.
ر. ئ.
ر. ئ.