گێتی
زەنگی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی لێدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی رووسیا باس لە جەنگی سێیەمی جیهانی دەکات و دەڵێت " وێرانکەر دەبێت و جەنگەکە بە ئەتۆم دەبێت".
دەسوەردانەکانی رۆژئاوا لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا رووسیا زیاتر توڕە و نیگەران دەکات وا دەکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆیەکەم جار بە راشکاوی باس لە جەنگی سێیەمی جیهانی بکات و بڵێت "ئەگەر جەنگی سێیەمی جیهانی رووبدات، چەکی ئەتۆمیی تێدا بەکاردەهێندرێت و وێرانکەر دەبێت".
رووسیا پێی وایە دەستگەیشتنی ئۆکرانیا بە چەکی ئەتۆم یەکەم وڵات کە مەترسی لەسەر دروست دەکات رووسیایە بۆیە، دەڵێت "ئۆکراینا هێشتا خاوەنی تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت و هۆکارەکانی بەدەستهێنانی ئەو جۆرە چەکانەیە، ناتوانین هەروا دابینشین و وەڵامی ئەم مەترسییە راستەقینە نەدەینەوە".
رۆژی 24-02-2022 بە فەرمانی راستەوخۆ ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا، سوپای ئەو وڵاتە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر ئۆکراینا کرد و ئاماژەی بەوەکرد "کە بەمەبەستی داماڵینی ئۆکراینایە لە چەک و بیرکردنەوەی نازی".
ر. ئ.