گێتی

زیاتر لە 800 هەزار ئۆكرانی ئاوارەبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 800 هەزار ئۆكرانی ئاوارەبوون
مەودا میدیا-

بەپێی بڵاوکراوەیەکی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروربای ئاوارە و پەنابەران زیاتر لە 800 هەزار ئۆكرانی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیا بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروربای ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، ژمارەی هاوڵاتییانی ئۆكرانیا كە روویان لە وڵاتانی دراوسێیان كردووە گەیشتووەتە 836 هەزار كەس، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە ژمارەی كۆچبەرانی ئۆكرانیا بۆ وڵاتانی دەوورووبەری 661 هەزار كەس بوون.

روونیشی کردووەتەوە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئۆكرانیاوە 836 هەزار و 928 كەس لە وڵاتەكەیان هەڵاهاتوون، لەو ژمارەیە 453 هەزار و 982 كەسیان چوونەتە خاكی پۆڵەنداوە، هەنگاریا بە پلەی دووەم دێت كە 116 هەزار و 348 كۆچبەری ئۆكرانیی وەرگرتووە و دواتر سلۆڤاكیایە كە 67 هەزار كۆچبەری ئۆكرانیی چوونەتە ئەو وڵاتەوە.

بەپێی چاودێرانی نێودەوڵەتیش بێت ئامارەکان زیاتر بەرزدەبنەوە، چونکە لەو بڕوایەدان شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان