گێتی
گەڕی دووەمی دانوستاندنی رووسیا و ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستاندنەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ناوچەی سنووریی برێستی بێلاڕووسیا بەڕێوەبچێت، ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری رووسیاش دەڵێت "ئێمە پێشنیازی ئاگربەست بۆ شاندی ئۆکرانیا دەکەین".

ڤلادیمیر مێدینسکی، سهرۆكی شاندی دانوستاندنكاری رووسیا لهگهڵ ئۆكرانیا كه هاوكات راوێژکاری سەرۆکی رووسیایە لە ناوچەی دارستانی بیلۆڤیژیسکی سەر بە برێست، ئەو شارە سنووریەی بێلاڕوسیا لەگەڵ ئۆکرانیا و پۆڵەندا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
مێدینسکی ئاماژەی بەوەکردووە، ھەروەک چۆن لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا رێککەوتوون، گەیشتوونەتە ئەو شوێنەی کە دانوستانەکانی تێدا ئەنجامدەدرێـت و ئەوان لە گەڕی پێشووی دانوستانەکاندا ئامادەبوون و پێشنیازی رووسیایان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بە زووترین کات پێشکەشکردووە.
باسی لەوەشكردووە، وەفدی ئۆکرانیا لە کێڤەوە بەڕێکەوتوون بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە و رێڕەوێکی ئەمنیمان بۆ دیاریکردون تا بەسەلامەتی بگەن.
رۆژی 24-02-2022 بە فەرمانی راستەوخۆ ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا، سوپای ئەو وڵاتە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر ئۆکراینا کرد و ئاماژەی بەوەکرد "کە بەمەبەستی داماڵینی ئۆکراینایە لە چەک و بیرکردنەوەی نازی".
ر. ئ.
ر. ئ.