گێتی
وێنەکانی پۆتین لە بەغدا ئەمەریکا توڕەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، له‌سه‌ر داوای باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مەریكا له به‌غدا هه‌ڵواسینى وێنه‌ى پۆتین له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانى به‌غدا قه‌ده‌غه ده‌كرێن.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، له‌سه‌ر داوای باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مەریكا له به‌غدا هه‌ڵواسینى وێنه‌ى پۆتین له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانى به‌غدا قه‌ده‌غه ده‌كرێن.
نووسراوێک لەلایەن میدیا عیراقییەکان بڵاوکرایەوە تێیدا هاتووە، هه‌ڵواسینى وێنه‌ى ڤلادیمیر پوتین له شوێنه گشتییه‌كانى به‌غداى پایته‌خت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مەریكا هێزه‌ئه‌منییه‌كانى ئاگاداركردووهتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌و وێنه‌یەی كه شه‌وى رابردوو له ناوچه‌ى جادرییه‌ى به‌غدا هه‌ڵواسرابوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لابراوه، ئه‌ویش دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مەریكاوه.
هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه له‌مه‌ودوا هه‌ڵواسینى وێنه‌ى پۆتین و هه‌ر دروشمێك كه په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا هه‌بێت قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
دوای ئەوەی له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی به‌غدای پایته‌ختی عیراق، وێنه‌ی ڤلادیمیر پۆتین، سه‌رۆکی رووسیا هه‌ڵواسران و لەسەریان نووسرابوو، ئێمه پشتگیری رووسیا ده‌كه‌ین، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
ر. ئ.