گێتی
ژەنەراڵێکی رووسیا کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوانی ئۆکرانیا ئاشکرایانکرد، لەم ھەفتەیەدا ھێزەکانی بەرگریی ئۆکرانیا ژەنەڕاڵێکی سوپای رووسیایان لە رووبەڕوونەوەکانی ناوخۆیی وڵاتەکەیاندا کوشتووە.
لێپرسراوانی ئۆکرانیا ئاشکرایانکرد، لەم ھەفتەیەدا ھێزەکانی بەرگریی ئۆکرانیا ژەنەڕاڵێکی سوپای رووسیایان لە رووبەڕوونەوەکانی ناوخۆیی وڵاتەکەیاندا کوشتووە.
رۆژنامەی براڤدای نزیک لە کریملین بڵاویکردەوە، ژەنەڕەڵ ئەندرێ سۆخۆڤیتسکی تەمەن 41 ساڵ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە ئۆکرانیا کوژراوە.
ئەو ژەنەراڵە ساڵی رابردوو کرایە جێگری فەرماندەی ھێزی چەکداری 41ی سوپای رووسیا و پێشتریش فەرماندەی فیرقەی پەڕەشوتی ھێزە سەربازییەکانی رووسیا بووە لە سوریا، لەسەر ئەرکەکانی لە سوریا نیشانەی ئازایەتی وەرگرتووە.
ڤۆلۆدیمێر ئوملیان، وەزیری پێشووی ژێرخانی ئابووریی ئۆکرانیا کە هاوکات یەکێکە لە ئەندامی گروپە چەکدارەکانی ناو کێڤی پایتەختی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەوان ئەو ژەنەڕاڵەی رووسیایان کوشتووە.
ر. ئ.
ر. ئ.