راپۆرت
سیناریۆكانی كۆتاییهاتنی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راپۆرتێکی کەناڵی بی بی سیی بەریتانی تیشکی خستووەتەسەر چەند سیناریۆیەک بۆ کۆتاییهاتنی شەڕی رووسیا- ئۆکرانیا و د.عەلی عەباس، مامۆستا لە زانکۆی فڕایبۆرگی ئەڵمانی کردوویەتی بە کوردی.
راپۆرتێکی کەناڵی بی بی سیی بەریتانی تیشکی خستووەتەسەر چەند سیناریۆیەک بۆ کۆتاییهاتنی شەڕی رووسیا- ئۆکرانیا و د.عەلی عەباس، مامۆستا لە زانکۆی فڕایبۆرگی ئەڵمانی کردوویەتی بە کوردی.
دەقی راپۆرتەکە بە کوردی:
له نێو ته‌موومژی جه‌نگه‌وه زه‌حمه‌ته هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بزانین. هه‌ر له هه‌واڵی به‌ره‌كانی جه‌نگ و ده‌نگه كپكراوه‌كانی دیبلۆماسییه‌وه تا ده‌گاته هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و ده‌ربه‌ده‌ر و په‌ناهه‌نده. هه‌موو ئه‌مانه جێگه‌ی نه‌هامه‌تی و ناخۆشی زۆرن. بۆیه با هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین و بزانین ئایا ده‌كرێت چۆن ئەم جه‌نگه‌ی (ئۆكرانیا) كۆتایی بێت. ئایا ئه‌و سیناریۆیانه چین كه سیاسه‌توان و پلاندانه‌رانی سه‌ربازی تاوتوێی ده‌كه‌ن؟ كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌توانن به متمانه‌وه پێشبینی داهاتوو بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیانه‌ی خواره‌وه جێگای تێڕامانن، زۆربه‌شیان دڵخۆشكه‌رنین.
جه‌نگێكی كورتخایه‌ن
به‌گوێره‌ی ئه‌م سیناریۆیه، رووسیا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی زیاد ده‌كات و شوێنی زیاتر تۆپباران و مووشه‌كباران ده‌كات. هێزی ئاسمانی رووسی كه تا ئێستا رۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌بینیوه هێرشه ئاسمانییه‌كانی چڕتر ده‌كاته‌وه و هێرشی ئه‌لیكتڕۆنییش ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌ئا‌مانجگرتنی ژێرخانی نیشتمانی ستراتیجی. دابینكردنی وزه ده‌وه‌ستێ و تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌پچڕێت. هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانی. سه‌ره‌ڕای به‌رگرییه‌كی یه‌كجار سه‌خت، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا شاری (كییڤ) ده‌كه‌وێ. حكومه‌تێكی پڕۆ- مۆسكۆ و رژێمێكی كارتۆنی (سه‌ر به رووسیا) جێگای ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه. سه‌رۆكی ئۆكڕانیا (زیلینسكی) یان تیرۆر ده‌كرێ یان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان ده‌چێته رۆژئاوای (ئۆكڕانیا) و حكوتی تاراوگه (مه‌نفا) داده‌مه‌زرێنێ. سه‌رۆك (پۆتین) سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ندێ له هێزه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام بای ئه‌وه‌نده هێز جێده‌هێڵێ بۆ پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان. هه‌زاره‌ها كه‌س ئاواره‌ی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌بن. (ئۆكرانیا) به (بیلاڕووس)ه‌وه ده‌لكێندرێ و ده‌بێته وڵاتی پاشكۆی مۆسكۆ (Client State).

ئه‌م سیناریۆیه له‌ئارادایه و مه‌حاڵیش نییه رووبدا، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند فاكته‌رێك ده‌وه‌ستێ، له‌وانه‌ش: ئاستی هێزی سه‌ربازی رووسی له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا، زیادكردنی هێزی سه‌ربازی رووسی، ماندووبوون و دابه‌زینی وره‌ی هێزی سه‌ربازی ئۆكڕانی پاش به‌ره‌نگاری و شه‌ڕی یه‌كجار سه‌خت و دژوار. هه‌رچه‌نده ره‌نگبێ (پۆتین) گۆڕانكاری له حكومه‌تی (كێڤ) بكات و كۆتایی به‌و یه‌كگرتنه‌ی رۆژئاوای (ئۆكرانیا) بهێنێ، به‌ڵام هه‌ر حكومه‌تێكی پڕۆ- مۆسكۆ ناشه‌رعی و لاواز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدان و یاخیبوونی چه‌كداری هه‌یه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیه رووبدا، ده‌ره‌نجامی باشی نابێت و دۆخه‌كه له‌رزۆك ده‌بێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی له ناكاو زۆره.
جه‌نگێكی درێژخایه‌ن
ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه كه ئه‌م جه‌نگه درێژه بكێشێ. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی رووسیا رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاری سه‌خت ببنه‌وه و پێداویستی لۆجیستییان وه‌ك پێویست نه‌بێ و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانیان بێ توانا ده‌ركه‌ون، ئه‌وا هێزه‌كه‌یان وره‌ی داده‌به‌زێ و ره‌نگه نه‌توانن پێشڕه‌وی بكه‌ن. ئه‌و كات هێزه‌كانی رووسیا كاتی زیاتریان پێویست ده‌بێ بۆ كۆنتڕۆلكردنی شارێكی وه‌كو (كێڤ)ی پایته‌خت كه تیایدا هێزه‌كانی پاراستنی ئۆكرانی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌كه‌ن. ره‌نگه ئه‌و كاته شار گه‌مارۆ بدرێ. ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌رگرییه سه‌خته‌مان بیر دێنێته‌وه كه له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان گه‌مارۆی شاری (گرۆزنی) ی پایته‌ختی (چیچان) یان دا و ویستیان داگیری بكه‌ن و خاپووری بكه‌ن.

ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری گه‌مارۆدانی یان داگیركردنی هه‌ر شارێكی ئۆكرانی، زه‌حمه‌ته هێزه‌كانی رووسیا بتوانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و ئارامی بپارێزن. چونكه له‌وانه‌یه (رووسیا) نه‌توانێ به‌و رێژه زۆره هێزی سه‌ربازی بڵاوه پێ‌بكا له‌م خاكه فراوان و گه‌وره‌یه. ئه‌و كاتیش هێزه‌كانی پاراستنی ئۆكرانیا ئه‌ركیان ده‌گۆڕن بۆ هێزی چه‌كداری یاخیبوو، كه ده‌توانن به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه و به پاڵپشتی دانیشتوان به‌رگری بكه‌ن و شه‌ڕ بكه‌ن. وڵاتانی رۆژئاواش به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانی پاراستنی ئۆكرانیا و ئیتر به‌م شێوه‌یه جه‌نگه‌كه درێژه ده‌كێشی. ره‌نگه دوای چه‌ندین ساڵ و ته‌نانه‌ت ره‌نگه سه‌ركردایه‌تی سیاسی رووسیاش بگۆڕێ ئینجا هێزه‌كانی رووسیا به سه‌ركزی و به جه‌سته‌یه‌كی خوێناوییه‌وه پاشه‌كشه بكه‌ن و (ئۆكرانیا) جێبێڵن، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له (ئه‌فغانستان) روویدا له ساڵی 1989 كاتێك هێزه‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو دوای ده ساڵ شه‌ڕ كردن له دژی چه‌كدارانی ئیسلامی، ئه‌فغانستانیان جێهێشت.
جه‌نگێكی ئه‌وروپی
ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م جه‌نگه په‌ل بهاوێژێته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی (ئۆكرانیا)؟ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك (پۆتین) هه‌وڵیدا له رێگەی هێزه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بگرێت كه پێشتر به‌شێك بوون له ئیمبڕاتۆڕیه‌تی رووسی بۆ نموونه هه‌ر دوو وڵاتی (مۆلدۆڤیا) و (جۆرجیا) كه پێشتر به‌شێك بوون له كۆماری سۆڤیه‌تی پێشوو و ئێستاش ئه‌ندام نین له رێكخراوی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به (ناتۆ). یان له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌لێكدانه‌وه و گرژی زیاتر دروست بێـت و سه‌رۆك (پۆتین) ئه‌و پاڵپشتییه‌ی رۆژئاوای بۆ (ئۆكرانیا)ی پێ قه‌بووڵ نه‌كرێ و به هه‌نگاوێكی دوژمنكارانه وه‌سف بكات و له‌به‌رانبه‌ردا تۆڵه بكاته‌وه. یان ده‌كرێ هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێزی سه‌ربازی بكات بۆ وڵاتانی (به‌ڵتیك) كه ئه‌ندامن له (ناتۆ)، بۆ نموونه (لیتوانیا) به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك له رووسیاوه بۆ كه‌ناراوه‌كانی كه‌رتی (كالینینگراد). ئه‌مه‌ش جه‌نگێكی وێرانكه‌ر و مه‌ترسیدار ده‌بێ له‌گه‌ڵ ناتۆ. چونكه به گوێره‌ی ماده‌ی پێنجی په‌یماننامه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ بكرێت واته هێرش بۆ سه‌ر گشت ئاندامانی ناتۆ كراوه.

بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك (پۆتین) هه‌ست بكات كه ته‌نها به‌م رێگه‌یه ده‌توانێ پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆی و كورسییه‌كه‌ی بكا، ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه پڕ مه‌ترسیه‌ش بهاوێ. ئه‌گه‌ر هه‌ستیش بكا له (ئۆكرانیا) شكست دێنێ له‌وانه‌یه دوورتریش بڕوا و ریسكی تریش بكا. ئێستا ده‌بینین كه چۆن سه‌رۆكی رووسیا هه‌موو ئه‌و عورفه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی شكاندووه كه سه‌رده‌مێكی زۆره پارێزراون. ده‌كرێ به هه‌مان لۆجیك چه‌كی ناوكیش به‌كار بێنێ، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆك (پۆتین) هێزه‌كانی چه‌كی ناوكی (ئه‌تۆمی) خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی چاودێران پێیان وانیه كه (پۆتین) چه‌كی ناوكی به‌كاربێنێ، به‌ڵام ئه‌مه خۆی له خۆیدا به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك و په‌یامێك بوو كه لۆجیكی رووسی رێگه به به‌كارهێنانی چه‌كی ناوكی ده‌دات و ئه‌م ئه‌گه‌ره وه‌ك تاكتیكی جه‌نگ له ئارادایه.
چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی
ئایا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، هێشتان ده‌رفه‌ت ماوه بۆ چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی؟
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ( ئێستا زمانی چه‌ك قسه ده‌كا، به‌ڵام ده‌بێ هه‌میشه رێگه‌ی دیالۆگ به كراوه‌یی بمێنێته‌وه). به دڵنیاییه‌وه دیالۆگ به‌رده‌وامه. سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا (ماكڕۆن) به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك (پۆتین) كردووه. دیبلۆماتكاره‌كان ده‌ڵێن كه چه‌ندین پێشنیاز و رێگه‌چاره پێشكه‌ش به (مۆسكۆ) كراوه. له‌وه‌ش زیاتر، به‌رپرسانی رووسی و ئۆكرانی بۆ دانوستان له (بیلاڕووسیا) كۆبوونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده پێناچێ تائێستا له‌م دانوستانانه‌دا پێشڤه‌چوونی باش هه‌بووبێ، به‌ڵام پێده‌چێ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك (پۆتین) بۆ دیالۆگ رازیبوون بێ بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ست له رێگه‌ی دانوستان.

پرسیاری جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا (رۆژئاوا) ده‌توانێ چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ربازبوون له‌م ته‌نگژه‌یه؟ دیبلۆماتكاره‌كانیش ده‌ڵێن گرنگه سه‌رۆكی رووسیا ئه‌وه بزانێ كه هه‌ڵگرتنی سزاكانی رۆژئاوا و ئابڵووقه‌ی سه‌ر (رووسیا) به رێكه‌وتن ده‌بێ و ده‌بێته ده‌سكه‌وتێك بۆ (پووتین).
سه‌یری ئه‌م سیناریۆیه بكه‌ن: ئه‌گه‌ر رووسیا شه‌ڕه‌كه نه‌باته‌وه، ئابلووقه‌كان فشاری زۆر بۆ (مۆسكۆ) بهێنن و رۆژانه ته‌رمی خوێناوی سه‌ربازانی رووسی بگه‌ڕێنرێته‌وه وڵات و ئۆپۆزسیۆن كاراتر ببێ. ئه‌و كات (پۆتین) د‌رك به‌وه بكا ئیتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو فشاره ناگرێ و بگاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ كورسیه‌كه‌ی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه باشتر وایه كۆتایی به‌و جه‌نگه سه‌ره‌خۆره بهێنێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شه‌رمه‌زاریش لێی ده‌رچێ. له لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌گه‌ر (چین) بێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و فشار بخاته سه‌ر (مۆسكۆ) تاكو سازش بكات ئه‌گه‌ر نا چیتر نه‌وت و گازی رووسیا ناكڕێ تا دۆخه‌كه ئارام نه‌بێته‌وه. ئه‌و كات سه‌رۆك (پۆتین) ناچار ده‌بێ بیر له رێگه‌چاره‌ی تر بكاته‌وه بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه. له‌ولاشه‌وه كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانی ده‌ببنن وڵاته‌كه‌یان وێران بووه ئه‌وانیش ده‌گه‌نه ئه‌و راسیته‌ی كه رێگه‌چاره‌ی سیاسی باشتره له قوربانیدان و كاولكاری زیاتر. بۆیه ئه‌و كات هه‌ردوولا ده‌گه‌نه رێكه‌وتن. ده‌كرێ ئه‌و كات (ئۆكرانیا) به سه‌روه‌ریی (رووسیا) به‌سه‌ر دورگه‌ی (كریمیا) و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له (دۆنباس) رازی بێت . له‌به‌رانبه‌ریشدا، (پووتین) دان به سه‌ربه‌خۆیی (ئۆكڕانیا) دا بنێت و مافی ئه‌وه‌ی پێ‌بدا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا به‌وه‌رپێش ببات. هه‌رچه‌نده زه‌حمه‌ته ئه‌م سیناریۆیه ببێته راستی، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه كه ئه‌م ململانێ خوێناوییه به شێوازێكی له‌مجۆره كۆتایی پێبێ.
رووخانی پووتین
ئه‌ی چی له‌باره‌ی پووتین خۆیه‌وه؟ كاتێك هێرشی ده‌ستپێكرد، پووتین رایگه‌یاند (هه‌ر چییه‌ك رووبدا، ئێمه بۆ هه‌موو ده‌ره‌نجامێك ئاماده‌ین).
ئه‌ی چی له‌باره‌ی پووتین خۆیه‌وه؟ كاتێك هێرشی ده‌ستپێكرد، پووتین رایگه‌یاند (هه‌ر چییه‌ك رووبدا، ئێمه بۆ هه‌موو ده‌ره‌نجامێك ئاماده‌ین).
به‌ڵام ئاخۆ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ره‌نجامه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدا؟ ره‌نگه بیر له‌وه نه‌كرابێته‌وه. به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا جیهان گۆڕاوه و هه‌موو ئه‌گه‌رێك هاتۆته پێش. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لۆڕه‌نس فریدمان، پڕۆفیسۆری دیراساتی جه‌نگ له زانكۆی (كینگز كۆلیج- له‌نده‌ن) گوتی: (ئێستا ئه‌گه‌ری گۆڕینی ده‌سه‌ڵات چه‌ند له كیێڤ نزیكه ئه‌وه‌نده‌ش له مۆسكۆ نزیكه) واته مۆسكۆش سه‌لامه‌ت نابێ.
له‌به‌ر چی ئه‌م پڕۆفیسۆره وایگوت؟ چونكه سه‌رۆك (پۆتین) جه‌نگێكی دژواری هه‌ڵگیرساندووه. هه‌زاره‌ها سه‌ربازی رووسی ده‌بنه قوربانی. ئابڵووقه ئابوورییه‌كان ته‌نگیان به رووسیا هه‌ڵچنیووه، خه‌ریكه سه‌رۆك (پۆتین) پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست ده‌دا. ته‌نانه‌ت ره‌نگه مه‌ترسی شۆڕشی جه‌ماوه‌رییش له ئارادبێت. (پۆتین) هێزی ئاسایشی ناوخۆی رووسیای بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ر‌ان و نه‌یارانی به‌كار دێنێ. به‌ڵام ئاخۆ تاكه‌ی ده‌توانێ ئه‌مه بكا؟ چونكه بای ئه‌وه‌نده چینی ده‌سته‌بژێری سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری هه‌ن كه دژی (پۆتین) بوه‌ستنه‌وه و راپه‌ڕن. رۆژئاوا پێیوایه كه ئه‌گه‌ر (پۆتین) له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ و سه‌رۆكێكی میانڕه‌و جێگه‌ی بگرێته‌وه ئه‌وا هه‌ندێ له ئابڵووقه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌گیرێن و په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه. ئه‌ی ئه‌گه‌ركوده‌تایه‌كی خۆێناوی رووبدا پۆتین له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ؟ هه‌رچه‌نده ئه‌م سیناریۆیه‌ش بۆ ئێستا دووره له واقیع، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه له داهاتوودا رووبدا به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پاڵپشتی پۆتینیان كردووه بگه‌نه ئه‌و راستییه‌ی كه چیتر پۆتین ناتوانێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێ.
ده‌ره‌نجام
ده‌ره‌نجام
مه‌رج نییه ئه‌م سیناریۆیانه به جیا رووبده‌ن، ره‌نگه هه‌ندێكیان پێكه‌وه له یه‌ك كاتدا رووبده‌ن، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی جیاوازیان هه‌بێ و ئاكامی جیاوازیان لێ بكه‌وێته‌وه. به‌ڵام ئاكامی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر چییه‌ك بێ، جیهان گۆڕاوه و تازه ناگه‌رێته‌وه دۆخی پێشتر و قه‌ت وه‌ك خۆی لێنایێته‌وه. ئیتر په‌یوه‌ندی رووسیا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه جیاواز ده‌بێ. تێڕوانینی ئه‌وروپا بۆ چه‌مكی ئاسایش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. ئێستا ئیتر خه‌ریكه ئه‌و سیسته‌مه لیبڕالیه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌سه‌ر رێسا و بنه‌ما به‌ند بوو د‌رك به‌وه بكات كه تا ئێستا چی بووه و چۆن بووه.
ر. ئ.