گێتی
رووسیا شەڕ رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، لەپێناو گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە هەردوو شاری ماریۆپۆل و ڤۆلنوڤاخا، كە دەكەونە باشووری خۆرهەڵاتی ئۆكرانیاوە شەڕ رادەگرن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەنگاوی راگرتنی شەڕ لەو دوو شارە بۆ كردنەوەی رێڕەوی مرۆییە، بۆ دەرفەتدان بە هاوڵاتییان بۆ چوونە دەرەوەیان، شەڕ راگرتنەكەش لە كاتژمێر 10:00ی ئەم بەیانییە بەكاتی مۆسكۆ چووەتە بواری جێبەجێكردن.
ئەم هەنگاوە له‌پێناو ئه‌وه‌یە رێكخراوه جیهانییه‌كان هاوكارییه مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان بگه‌یه‌ننه هاوڵاتییانی ئۆكرانیا لەو ناوچانە.
پێشتر رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) هۆشداری له كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌كانی ئۆكرانیادا و رایگه‌یاندووه، یه‌ده‌گی ئۆكسیجینی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و ده‌یانه‌وێت به خێرایی هاوكاری بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌كان.

ر. ئ.