گێتی
بە هەزاران خۆبەخشی ئەمەریکا چوونە ریزەکانی سەربازانی ئۆکرانیاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی ئۆکرانیا ئاشکرایکردووە کە 3000 خۆبەخشی ئەمەریکا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ شەڕکردن شانبەشانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەرانبەر روسیا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئاداری 2022 ئاژانسی هەواڵی ئۆکرانیا رایگەیاند "کە 3000 خۆبەخشی ئەمەریکا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ شەڕکردن شانبەشانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەرانبەر روسیا، ئەو خۆبەخشانەش بەشێکیان سەربازی دێرینن کە بەشداری چەندین شەڕیان کردووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئەو ئامارە بێت کە میدیاکانی ئۆکرانیا ئاشکرایان کردووە کۆی گشتی خۆبەخشە بیانییەکان کە لە ئۆکرانیا دژی سەربازە روسییەکان شەڕ دەکەن 16 هەزارە.
س،ر