گێتی
رووسیا: بەرەو کێڤ لە پێشڕەویداین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا
سوپای رووسیا بەرەو کێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە پێشڕەویدایە و وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەشڵێت " لە 24کاتژمێری رابردوودا هەشت فڕۆکە و دوو ھێلیکۆپتەری ئۆکرانیا خراونەتەخوارەوە".
سوپای رووسیا بەرەو کێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە پێشڕەویدایە و وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەشڵێت " لە 24کاتژمێری رابردوودا هەشت فڕۆکە و دوو ھێلیکۆپتەری ئۆکرانیا خراونەتەخوارەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەشت فڕۆکە و دوو ھێلیکۆپتەری ئۆکرانیا خراونەتەخوارەوە، ھەروەھا بنکەیەکی سەربازی لە رێگەی نێوان شاری (کێڤ و لڤیڤ) لەکارکەوتووە بەھۆی ھێرشێکی مووشەکی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێزەکانی رووسیا 11 کیلۆمەتر لە باشووری خۆرھەڵاتی ئۆکرانیا پێشڕەوییان کردووە.
ئامانجی سوپای رووسیا کۆنترۆڵکردنی کێڤە، چونکە کەوتنی کێڤ واتە کەوتنی ئۆکرانیا، بەڵام سوپای ئۆکرانیا و خەڵکی کێڤ سەرسەختانە بەرگری لە شارەکەیان دەکەن.
ر. ئ.
ئامانجی سوپای رووسیا کۆنترۆڵکردنی کێڤە، چونکە کەوتنی کێڤ واتە کەوتنی ئۆکرانیا، بەڵام سوپای ئۆکرانیا و خەڵکی کێڤ سەرسەختانە بەرگری لە شارەکەیان دەکەن.
ر. ئ.