گێتی
پۆتین مەرجەکانی بۆ راگرتنی شەڕ ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئامانجەکانیان بەدیدەهێنن بە شەڕبێت یان دیبلۆماسییەت، دەشڵێت "چوار مەرجیان هەیە بۆ راگرتنی شەڕ".
سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئامانجەکانیان بەدیدەهێنن بە شەڕبێت یان دیبلۆماسییەت، دەشڵێت "چوار مەرجیان هەیە بۆ راگرتنی شەڕ".
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا کۆشکى سەرۆکایەتىی فەڕەنسا (ئیلێزى) بڵاویکردەوە، کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکى رووسیا نزیکەی دوو کاتژمێر بە تەلەفۆن قسەیان کردووە لەسەر هێرشى رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، دۆخى ئۆکرانیا تا دێت خراپتر دەبێت، پۆتین لە پەیوەندییەکەدا جەختیکردووەتەوە کە سورە لەسەر بەدیهێنانى ئامانجەکانیان بە شەڕبێت یان دیبلۆماسییەت.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی کۆشکی ئیلێزی، ئامانجى رووسیا ئەوەیە ئۆکرانیا بێلایەن بێت، واز لە نازییەت بهێنێت، دانبنێت بەوەى قرم بەشێک لە رووسیا و سەربەخۆیی دۆنباسیش بناسێنێت.
ر. ئ.