گێتی
زێلێنسکی: رۆژئاوا بەرپرسە لەم دۆخە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئۆکرانیا وڵاتانی رۆژئاوا بە بەرپرسیار دەزانێت لە ئاست کوشتنی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لەلان سوپای رووسیاوە، دەڵێت "بەهۆی ئەوەی ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکرانیا راناگەیەنن".
سەرۆکی ئۆکرانیا وڵاتانی رۆژئاوا بە بەرپرسیار دەزانێت لە ئاست کوشتنی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لەلان سوپای رووسیاوە، دەڵێت "بەهۆی ئەوەی ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکرانیا راناگەیەنن".
لە پەیامێکدا کە ئاراستەی خەڵکی وڵاتەکەی دەکات ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند "13 رۆژه به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت ده‌یكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی داگیركه‌ران".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌دان فڕۆكه و هێلێكۆپته‌ری رووسیا به‌سه‌ر ئاسمانیی ئۆكرانیادا دێن و ده‌ڕۆن، دەڵێت"ئه‌وانیش له‌ناو ده‌به‌ین".
زێلێنیسکی رووسیا بەوە تاوانباردەکات، کە تاوانی جەنگ ئەنجامدەدات و هاوڵاتییانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و دەیانکوژێت.
ر. ئ.
ر. ئ.