گێتی
وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکرانیا کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئەنتاڵیا بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببنەوە.
بەگوێری زانیاری میدیا جیهانییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-3-2022 سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، کاتژمێر 11:00 لە ئەنتاڵیا و بە ئامادەبوونی مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی گرژییەکانی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەی ئەو دوو بەرپرسە باڵا دیپلۆماسییەی رووسیا و ئۆکرانیا لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا یەکەم کۆبوونەوەیە.

بڕیارە رۆژی 11 تاوەکو 13ـی ئەم مانگە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا بەئامادەبوونی 15 سەرۆک و سەرۆک وەزیران و 67 وەزیر بەڕێوەبچێت، لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەیەشدا وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکرانیا کۆدەبننەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.