گێتی

کۆبوونەوەی رووسیا و ئۆکرانیا بێ ئەنجام بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی رووسیا و ئۆکرانیا بێ ئەنجام بوو
مەودا میدیا-

کۆبوونەوەی هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئۆکرانیا و رووسیا بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.

دیمترۆ کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لەبارەی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، بە ئامانجێکی مرۆییەوە ھاتوونەتە تورکیا بۆ بینینی وەزیری دەرەوەی رووسیا و دەیانویست گفتوگۆ بکەن لەبارەی کردنەوەی رێرەوە مرۆییەکان، بەڵام پێدەچێـت وەزیری دەرەوەی رووسیا دەسەڵاتی ئەوەی نەبێت کە ھیچ گفتێک لەوبارەیەوە بدات.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا راشیگەیاند، ئامادەیە پابەندی ھەوڵە دیبلۆماتییەکانی بێت بۆ راگرتنی نەھامەتیی ئۆکرانییەکان، ئامادەیشیی بۆ کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ لاڤرۆڤ دووپاتکردەوە، وتیشی رەوشی شاری ماریپۆل زۆر خراپە و لاڤرۆڤ بەڵێنیداوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ لەوبارەیەوە گفتوگۆ بکات.

ھاوکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مۆسکۆ لەگەڵ ھەر کۆبوونەوەیەکدایە کە بۆ چارسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا بەرێوەبچێت و دەستپێشخەرییەکانیشیان بۆ کردنەوەی رێرەوی مرۆیی لە ئۆکرانیا بەردەوامە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا وتیشی، ئۆکرانیا هاوڵاتی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەھێنێت.

کۆبوونەوەکەی ئەنتاڵیا یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان گەورە دیبلۆماتکارانی رووسیا و ئۆکرانیایە  لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئەو دوو وڵاتەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال