گێتی

د. عەلی قەرەداغی: سەردانی سەرۆكی دەوڵەتی داگیركار بۆ توركیا هەنگاوێكی ناپەسندە

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. عەلی قەرەداغی: سەردانی سەرۆكی دەوڵەتی داگیركار بۆ توركیا هەنگاوێكی ناپەسندە
مەودا میدیا-

یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان رایدەگەیەنێت سەردانی سەرۆكی دەوڵەتی داگیركار بۆ توركیا هەنگاوێكی ئاساییكردنەوەیە كە نەخوازراو و   ناپەسندە.

لە راگەیەندراوەکەی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان هاتووە "ئێمە لە یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، سەردانی سەرۆكی دەوڵەتی قەوارەی زایۆنی كە قودس و قیبلەی یەكەممانی داگیركردووە بۆ كۆماری توركیا، لامان شتێكی سەیر و چاوەڕواننەكراو بوو، هەروەها ئەو پێشوازییە فەرمییەی كە سەرۆكایەتیی توركیا تایبەتی كردبۆی".

ئەوەش هاتووە "یەكێتی بەو پێیە كە نوێنەرایەتی زانایانی موسڵمان دەكات و لەگەڵ پرس و دۆزەكانی ئوممەتەكەیەتی، لەسەرووی هەمووشیانەوە دۆزی فەلەستین، هاوكات لایەنی هەق و راستی دەگرێت لە هەركوێ‌ بێت، دژی هەرجۆرە ئاساییكردنەوەیەكە لەگەڵ داگیركارانی قودس و ئەقصامان-، ئەم سەردانە هەنگاوێكی ئاساییكردنەوەیە كە نەخوازراو و ناپەسەندە بەو پێیە كە خزمەت بە دوژمنی زایۆنی داگیركار و زەوتكار دەكات، هاوكات زیاندەگەیەنێ‌ بە خەباتی درێژخایەنی گەلی فەلەستین و بە مافەكانی، لە هەمانكاتیشدا شیاو نیە بە شەهامەتی گەلی توركی مەزن و بە پابەندییە ئیسلامی و مرۆییەكانی، بەتایبەتی هەڵوێستی رێزدار و شەرەفمەندی لە پشتگیریی دۆزی رەوای فەلەستین و وەستانەوەی بە رووی داگیركاری زایۆنی و تاوانە بەردەوامەكانی لە فەلەستین و مزگەوتی ئەقصا".

باس لەوەکراوە "ئەم سەردانە بەدبەختانەیە شیاو نییە بەو پێگە لەبەرچاوەی كۆماری توركیا كە سەركردایەتییەكەی لەم ساڵانەی دواییدا چەندین هەڵوێستی توند و شەرەفمەند و بە زەبری دژ بە داگیركاریی و دەستدرێژی ئیسرائیل نواند، هەروەها ئەو هەڵوێستانەی كە پشتگیری بوون لە سەراپای گەلی فەلەستین و دۆزە رەواكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی زایۆنیزمەكان، كە بەرپابووە لەسەر نیشتەجێكردنی زۆرەملێ‌ و رەگەزپەرستی و گەمارۆدان و زەوتكردنی زەوی خاوەنە شەرعییەكانی و بە جولەكەكردنی شاری قودسی پیرۆز".

ئەوەخراوەتەڕوو "لەڕاستیدا پێگەو پایەی نێودەوڵەتی كۆماری توركیا لەناو ئوممەتی ئیسلامیدا، ئەوەی لێدەخوازێ‌ كە بە هەموو تواناكانی زیاتر و زۆرتر بوەستێ‌ بە رووی داگیركار و سەركردەكان و كەسایەتییە دیارەكانیدا، بە رووی ئەو تاوانانەیاندا كە رۆژانە ئەنجامی دەدەن، بە رووی ئەو پێشێلكاریانەدا كە دژ بە هەموو بەهاو پرەنسیپ و یاسا نێودەوڵەتییەكانە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان