عیراقی

عەللاوی داوایەک ئاراستەی پەرلەمانتاران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەللاوی داوایەک ئاراستەی پەرلەمانتاران دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق داوا لە پەرلەمانتاران دەکات دەنگ بە کابینەکەی بدەن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی ئێستای عیراق و خوێنی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق لە وتارێکدا رایگەیاند "پێکهاتەی حکومەتەکەم دەبێتە جێگەی متمانەی هەمووان بەوەی ئەنجامی دەدەین دوای ئەوەی پەرلەمان متمانەمان پێدەدات".

لە وتارەکەیدا  داوای "لە پەرلەمانتاران کرد دەنگ بە کابینەکەی بدەن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی ئێستای عیراق و خوێنی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان".

هەروەها داواش دەکات "سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی دەکەم، بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نائاسایی بۆ متمانە پێدان بەکابینەی حکومەت لە ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو لە بەرواری 24ی شوباتی 2020".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان