گێتی
زانیاری نوێ لەسەر ئەو مووشەکانەی ئاراستەی هەولێر کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران زانیارییان لەسەر ئەو مووشەكانە بڵاوكردەوە كە بۆ هێرشەكەی سەر شاری هەولێر بەكارهێنراون.
ئاژانسی ئيرنا زانیاری لەسەر جۆر و قەبارەی مووشەكەكان بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی زانیارییەكانیان كە لە بەرگریی ئێرانەوە دەستیانكەوتووە ئەو مووشەكانەی كە بەرەو شاری هەولێر ئاراستە كراون جۆری فاتیح- 110 بوون و توانای بڕینی 300 كیلۆمەتریان هەیە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، مووشەكی فاتیح- 110 بالیستی ئاگرینی بێدەنگە و 448 كیلۆ گرام كێشی هەیە، چەند جۆرێكی دیکەی ئەم مووشەكەش هەن كە بەهەمان ناو و ناونیشانەوە مەودای بڕینیان 500 كیلۆمەترە و یەكێكە لە وردترین مووشەكی بالیستی ئێران كە توانای پێكانی ئامانجەكەی هەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە درەنگانی شەوی رابردوو 12 مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە هەولێر کران و زیانی مادی لێ کەوەتەوە.
ر. ئ.