گێتی

نوێترین لێدوانی ئەمەریکا لەسەر هێرشەکەی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین لێدوانی ئەمەریکا لەسەر هێرشەکەی هەولێر
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی رابردووی هەولێر دەکات دەڵێت "هیچ ئاماژەیەک نییە کە هێرشەکە ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا کرابێت".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەمەریکا بەتووندی سەرکۆنەی ‌هێرشی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات لە عیراق کە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە، هێرشەکان پێشێلکاریێکی زۆر خراپی سەروەریی عیراقن".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە هیچ دامەزراوەیەکی ئەو وڵاتە لە هەولێر زیانی بەرنەکەوتووە، هیچ کارمەندێکیشیان بریندارنەبووە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێکی بۆ ئێرانیش تێدایە و دەڵێت "پێویستە ئێران دەستبەجێ هێرشەکانی رابگرێت، رێز لە سەروەریی عیراق بگرێت و دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی عیراق بوەستێنێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان