گێتی
ئێران بۆ هەولێر: ئەو رێکارانە نەگرنەبەر هێرشدەکەینەوە سەرتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای هێرشە مووشەکییەکەی شەوی یەکشەممەی سەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر دیبلۆماتکارێکی ئێران ئاماژە بەوەدەکات، ئێران سێ ئامانجی هەیە لە هەولێر، ئەگەر هەولێر چارەسەری نەکات دووبارە مووشەکبارانی دەکاتەوە.
ئەمیر موسەوی، دیبلۆماتکاری ئێران لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ هەولێر رایگەیاند "ئێران سێ ئامانجی دیکەی هەیە لە هەولێر ئەگەر چارەسەریان نەکرێن، ئەوا لە رۆژانی داهاتوودا بە مووشەک هێرش دەکرێتە سەر ئەو ئامانجانە".
جێگای ئاماژەیە ئەو دیبلۆماتکارە ئاماژەی بە ئامانجەکان نەکردووە، بەڵام دەڵێت "گرنگە هەولێر بە خێرایی چارەسەری ئەو ئامانجانە بکات، بۆئەوەی رووبەڕووی هێرشەکانی ئێران نەبێتەوە".
شەوی 13ی ئاداری 2022 بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر و بەوهۆیەوە چەند شوێنێکی نیشتەجێبوون و باڵەخانە زیانیان بەرکەوت و زیانی مادی لێکەوتەوە، لە پەیامێکدا سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.
س،ر