گێتی
شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا زەیتی گوڵەبەڕۆژە لەناودەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە نەمانی یەدەگی زەیتی گوڵەبەڕۆژە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیاوە دەڵێت "ئەو زەیتەی ماوە تەنها بەشی چەند هەفتەیەک دەکات و کۆتایی پێدێت".
کۆڕبەندی پیشەسازیی چارەسەرکردنی تۆوەکانی رۆن لە ئەڵمانیا-ئۆڤید (Ovid) بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە، بەهۆی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و رووسیاوە مەترسی هەیە لەسەر نەمانی یەدەگی زەیتی گوڵەبەڕۆژە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆکرانیا لە 51% زەیتی گوڵەبەڕۆژە لە جیهاندا بەرهەم دەهێنێت و رووسیاش لە 27%, هەروەها زۆربەی وڵاتان زەیتی گوڵەبەڕۆژەیان لەو دووڵاتەوە هاوردەکردووە، بەڵام لەئێستادا ناتوانن هاوردەی بکەن، بۆیە یەدەگی زەیتی گوڵەبەڕۆژە لە ئەڵمانیا تەنها بەشی چەند هەفتەیەکی کەم ماوە.
هەروەها هاوڵاتییانی ئەڵمانیا ئاگادار دەکرێنەوە دەتوانن زەیتەکانی دیکە وەک جێگرەوەی زەیتی گوڵەبەڕۆژە بەکاربهێنن، بۆئەوەی رووبەڕووی کێشەی بێ زەیتی نەبنەوە.
س،ر