گێتی

رووسیا سزای بێژەرێك دەدات كە داوای وەستاندنی شەڕدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووسیا سزای بێژەرێك دەدات كە داوای وەستاندنی شەڕدەكات
مەودا میدیا- 

فەرمانبەرێك لە كەناڵی یەكی رووسیاوە و لەكاتی خوێندنەوەی هەواڵەكاندا دەچێتە پشت بێژەرێكەوە و لە رێگەی بەرزكردنەوەی دروشمەوە سەركۆنەی سەپاندنی شەڕی رووسیا لەسەر ئۆكرانیا دەكات.

ئەو رووداوە پێشێلكردنێكی نائاسایی ئاسایشی كەناڵێكە كە نزیكە لە كۆشكی كرملینەوە "بەپێی لێدوانی بەرپرسان"، بەتایبەت هەواڵەكانی كاتژمێر 9:00ی شەوی ئەو كەناڵە چەندین ملیۆن رووسی لە سەروەختی یەكێتیی سۆڤیەتەوە تائێستا سەیری دەكەن بەتایبەت بەساڵاچووەكان.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فرانس 24 "ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت".

ئۆفسیانیكۆفا لەكاتی خوێندنەوەی هەواڵەكان لەلایەن ییكاترینا ئەندرییفاوە بە لافیتەیەكەوە دەركەوت و تیایدا نووسرابوو "نا بۆ شەڕ".

هەروەها لافیتەكە بە زمانی رووسی لەسەری نووسرابوو "شەڕ بووەستێنن، بڕوا بە پڕوپاگەندە مەكەن، ئەوان درۆمان لەگەڵ دەكەن".

ئاژانسی تاسی لە سەرچاوەیەكی پۆلیسەوە ئاشكرای كردووە "ئەو ژنە دەستگیركراوە، چونكە ویستوویەتی ناوبانگی هێزە سەربازییەكانی رووسیا لە كەدار بكات".

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كەناڵە رووسیەكە بەشێوەیەكی بەربڵاو لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوبووەتەوە و بە "ژنێكی ئازا" ناویان بردووە لەكاتێكدا لە رووسیا بەشێوەیەكی تووند ئۆپۆزیسیۆن سەركوت دەكرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان