گێتی

گۆڕانێکی گەورە بەسەر نرخی گازدا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانێکی گەورە بەسەر نرخی گازدا هات
مەودا میدیا-

سەنتەری بازرگانیی گازی سروشتی ئەورووپا کە ناوەندی سەرەکی لە هۆڵەندایە، دەڵێت "نرخی گرێبەستی فرۆشتنی گاز بۆ مانگی نیسان، لە سەرەتای ئەمڕۆدا بە 110،2 یۆرۆ دەستیپێکردوە". لەلایەکی دیکەشەوە  فرۆشتنی گازی سروشتی رووسیا بە ئۆکرانیا بەردەوامە.

نرخی گازی سروشتی لە رۆژی هەینیدا 131،2 یۆرۆ بوو بۆ هەر مێگاوات/کاتژمێرێک، ئەمڕۆ سێشەممە بە رێژەی سەدا 12 دابەزی و گەیشتە 115 یۆرۆ.

کێشە و جەنگی ئۆکراینا لەگەڵ رووسیا درێژەی هەیە، بەڵام بەردەوامە لە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئەورووپا و ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبووە.

ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا، پێشتر رایگەیاند "رووسیا لە دابینکردنی وزەدا هەموو بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و ئەو سیستمەی گواستنەوەی گازی سروشتی کە بە ئۆکراینادا تێپەڕدەبێت بەبێ هیچ لێبڕینێک بەردەوامە لە هەناردەکردنی گاز".

ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان