راپۆرت
شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا... شوێنەوارە مێژووییەكان و منداڵان زەرەرمەندی یەكەمن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، دوو هەفتەی تێپەڕاند و زیانی زۆر مادی و مەعنەوی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەپێی كەناڵەكانی راگەیاندنی ئۆكرانیا و ئەوروپا هێرشەكانی رووسیا لە هەموو شتەكان زیاتر زیانی بە شوێنەوارە مێژووییەكان و منداڵان گەیاندووە و ئەوەش بارودۆخێكی نەخوازراوی دروستكردووە.
ژمارەی ئاوارەكان بوون بە چەند؟
لە سەرەتای شەڕەكەوە و بەهۆی بۆردوومانكردنی شار و گوندەكانەوە، ژمارەیەكی زۆری خەڵكی مەدەنی كوژراو و برینداربوون، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكێكی زۆر ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی ئۆكرانیا بوون و ژیانی ئاساییان تێكچووە.
كۆمسیۆنی پەنابەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، رۆژی دووشەممە 14ی ئازاری 2022 ئامارێكی وردی لەبارەی ژمارەی ئاوارەكانی ئۆكرانیاوە خستەڕوو كە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە و باروۆدۆخێكی نامرۆیی هێناوەتە ئاراوە.
"تائێستا 2,808,792 هاوڵاتی ئۆكرانیایان بەجێهێشتووە، ژمارەكەش بەشێوەیەكی خێرا زیاتر دەبێت، بۆ نموونە تەنها رۆژی یەكشەممە 110 هەزار و 512 ئۆكرانی ئاوارەبوونە"، ئەمە زانیاریی كۆمسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانە.
منداڵان قوربانیی یەكەمن
رێكخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی ژمارە و رەوشی منداڵانی ئاوارەوە زانیاریی وردی خستووەتەڕوو و نووسیویەتی "زیاتر لە یەك ملیۆن منداڵی ئۆكرانی ئاوارەبوونە و بەدوای شوێنێكی ئارامدا دەگەڕێن"، یونسێف جەختی لەوەشكردووەتەوە "ئێستا منداڵان پێویستییان بە ئاشتییە".
شوێنەوارەكانی ئۆكرانیا وێران دەبن
شوێنەوارە دێرینەكان بۆ هەر وڵاتێك گرنگی زۆری هەیە، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی بەشێكی زۆری سەرچاوەی داهاتیان گەشتیارییە، بەپێی ئامارەكان لەماوەی دوو هەفتەی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا ژمارەیەكی زۆر شوێنەواری دێرینی ئۆكرانیا لەناوچوون.
رێكخراوی یونسكۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا داوای پاراستنی شوێنەوارەكانی كردووە بەو پێیەی پێكهێنەری مێژووی شارستانێتی و قۆناغە جیاوازەكانی هەر نەتەوەیەكن.
ماڵپەڕی دی دەبلیوی ئەڵمانی لە راپۆرتێكی وێنەیی- زانیارییدا رایگەیاندووە "تائێستا حەوت شوێنەواری تۆماركراو لە رێكخراوی شوێنەواری جیهانی وێرانكراون یان زیانی زۆریان پێگەیشتووە".
راپۆرتەكە ناو و زانیاریی شوێنەوارە زیان پێگەیشتووەكانی بەم شێوەیە باسكردووە:
یەكەم: كاتدرائیەی پیرۆزی سۆفیا و دیر بشیرسك لافرا كە دوو شوێنی پیرۆزن و لە سەدەی 11 دروستكراون و هاوشێوەی مزگەوتی ئایە سۆفیای ئیستانبوڵن.
دووەم: بارەگای سەركردەی رۆحی ئەبرشە و دالماتیای ئەرسەدۆكسییەكان كە لەنێوان ساڵانی 1864 بۆ 1882 دروستكراون.
سێیەم: سەنتەری مێژوویی لەفیف كە هەم شار و هەم ناوەندێكی مێژووییە ئایینی و بازرگانی بووە و خاوەن سیمایەكی تایبەتی خۆی بووە.
چوارەم: قەوس ستروف جیودیسی كە لەسەر شێوەی گۆی زەوی بنیاتنراوە و وەكو شوێنەوارێكی كولتووریی جیهانی ئەژمار دەكرا.
پێنجەم: شاری مێژوویی خیرسیونس كە لە سەدەی پێنجەمی پێش زاینی دروستكراوە.
شەشەم: ئەو كەنیسانەی لە دار دروستكراون لە چیای كاربات كە نموونەی پاكی و جوانین لەسەر ئاستی جیهانی.
حەوتەم: جەنگەڵی زان لە چیای كاربات و رێكخراوی یونسكۆ وەكو شوێنەوارێكی مێژوویی گرنگ ناساندوویەتی.
مەگەر دانووستان، ئەگینا زیانەكان كۆتایی نایەن
ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، سەرەڕای چەندین هەوڵ بۆ كۆتاییهاتن بە شەڕ، كەچی سەركەوتوو نەبوون بەسەر ویستی شەڕخوازیدا و زیانەكانی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبن، بەتایبەت ژیانی منداڵان لە مەترسیدان و شوێنەوارە مێژوووییەكانیش خەریكە لەناودەچن.
خ.غ