گێتی

ڤێلاكەی ڤلادیمیر پۆتین دەبێتە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارە ئۆكرانییەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤێلاكەی ڤلادیمیر پۆتین دەبێتە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارە ئۆكرانییەكان
مەودا میدیا-

ڤیلایەكی سەرۆكی رووسیا لەسەر دەریا كە شوێنی نیشتەجێبوونی كچ و زاواكەی بوون، لەلایەن دوو چالاكوانەوە دەستی بەسەردا گیرا و سەرەڕای ئەوەی ئاڵای ئۆكرانیایان لەسەر هەڵكرد، راشیانگەیاندووە دەیكەنە شوێنی ئاوارە ئۆكرانییەكان.

ڤیلای (ALTAMIRA) دەكەوێتە شاری بیازیتزی باشووری فەرنساوە و زیاتر لەسەر شێوازی خەونەكانی كەسە ئۆلیگارشییەكان بنیاتنراوە، پێكدێت لە هەشت ژوور كە دابەشبووە بەسەر چوار نهۆمدا، هەروەها سێ گەرماوی تێدایە و رووبەری باخەكەی 2000 مەترە و بەسەر دەریادا دەڕوانێت.

نرخی ڤیلاكە بریتییە لە سێ ملیۆن یۆرۆ و كچەكەی پۆتین و زاواكەی تێیدا ژیاون، بەڵام ساڵێ‌ 2018 ژیانی هاوسەرگیرییان كۆتاییهاتووە.

رۆژی یەكشەممە 13ی ئازاری 2022، دوو گەنجی فەرەنسی چوونە ناو ڤیلاكەوە و دواتریش ئاڵای ئۆكرانیان لەسەری بەرزكردەوە و كلیلی دەرگاكەشیان گۆڕی و رایانگەیاند: ڤێلاكەی پۆتین دەكەینە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەكانی ئۆكرانیا.

س.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان