تەندروستی

بۆچی پەتاتە زۆر سوربکرێتەوە مەترسیدارە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی پەتاتە زۆر سوربکرێتەوە مەترسیدارە؟
مەودا میدیا-

مادەیەکی کیمیای بە شێوەیەکی سروشتی لە کاتی ئامادەکردن و پلەی گەرمی بەرزی هەندێک خۆراکدا سەرو 120 پلەی گەرمی بەشێوەیەکی شاراوە لە هەندێك لە خۆراکەکاندا دروستدەبێت پێیدەڵێن ئەکریلامێد، کە مادەیەکی کیمیای یە لە دروستکردنی کاغەز و بۆیاغ و پلاستیک بەکاردێت، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئەوکەسانەی دەیخۆن دروست دەبێت لە هەموو تەمەنەکاندا.

لە چەند جۆرێک خۆراک دا ئەگەر زۆر گەرمبکرێت و رەنگی بگۆڕێت بۆ قاوەی مەترسی دروست بوونی زیاترە بە تایبەتی لە (پەتاتە، نان، تۆست، بەرهەمی دانەوێڵە و قاوە).

نیشاستەکەی دەگۆڕێت بۆ شەکر لەگەڵ ترشە ئەمینییەکان یەک دەگرێت ئەکرلامید دروست دەکات، ئاسان نییە ئەکرلامید لە خۆراکەکان دا بسڕینەوە، بەڵام بەهۆی وردی لە بەکارهێنان و دەتوانین بڕکەی کەمبکەینەوە.

لەشکر حمید، ئەندازیاری خۆراک شێوازی دروستی خستوەتەڕوو بۆ كەمكردنەوەی ئەم مادە زیانبەخشە.

1. لەکاتی سورکردنەوەدا رەچاوی کاتی سوربوونەوە و پلەی گەرمی پێشنیار کراو بکرێت و خۆتان بەدور بگرن لە زیاد بەدەر سوتاندن.

2. پەتاتەی سورکراوە رەنگی زردی ئاڵتونی بێت نەک قاوەی و زیاد برژاندن.

3. دانانی پەتاتە لە ساردکەروە و سەلاجە و بەڕاددا ئاستی شەکر زیاد دەکات بەمەش ئەکرلامید دروستدەکات پێویستە پەتاتە لە شوێنی تاریک و سارد هەڵبگیرێت.

4. نان و تۆست زۆر نەبرژێنرێت رەنگی نەبێت بە قاوەی تۆخ.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد