گێتی
زیاتر لە 100 کۆچبەر لە مردن رزگارکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاسەوانانی ئیشکگری کەناراوەکانی تورکیا توانیان ژیانی 105 کۆچبەری نایاسایی رزگار بکەن کە لەلایەن سوپای یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە سەر ئاوی خاکی تورکیا لە کەناری ویلایەتەکانی ئایدن و بالیکسیر لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە.
پاسەوانانی ئیشکگری کەناراوەکانی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "دەستەکانمان زانیارییان پێگەیشتووە لە هەبوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە نزیک کەناراوەکانی ناوچەی ئەیوالیق لە پارێزگای بالیکسیر، تیمەکانمان دەستبەجێ بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتن و توانیان 36 کۆچبەر رزگار بکەن کە لەلایەن سوپای یۆنانەوە ناچاری گەڕانەوە کرابوون بۆ تورکیا".
هەروەها پاسەوانانی کەناراوەکانی تورکیا ئەوەیان خستەڕوو "دوای گەیشتنی زانیاری لە بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لە ئاوەکانی ناوچەی قوش ئاداسی، توانرا 36 کۆچبەری دیکەی نایاسایی رزگار بکەین".
ئاماژە بەوەکراوە "تیمەکانمان لە هەواڵێکی دیکە ئاگادارکرانەوە بە هەبوونی ژمارەیەک کۆچبەری دیکە لە کەناراوەکانی نزیک ناوچەی ئەیواجیک، دوای گەیشتنی تیمەکانمان توانرا 33 کۆچبەر رزگاربکرێن کە بەهەمان شێوەی کۆچبەرەکانی دیکە نایاسایی بوون و ناچاری گەڕانەوە کراون".
جێگەی ئاماژەیە، ئەو کۆچبەرانەی رزگارکراون هەڵگری رەگەزنامەی جیاوازن، بۆیە تاوەکو ئێستا پاسەوانانی ئیشکگری کەناراوەکانی تورکیا هیچ زانیارییەکیان لەسەر ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە ئاشکرانەکردووە.
س،ر