گێتی
توركیا،، بەهۆی تێچێنەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان 106 هەزار كەس لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی بەیاننامە رەسمییەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەماوەی رابردوودا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ 106 هەزار كەس لەسەر تێچێنەكانیان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كراوەتەوە و رێوشوێنی یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر.
بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی گشتیی توركیا رایگەیاندووە "ئەو پۆستانەی رێوشوێنی یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر بریتین لەوانەی بانگەشەیان بۆ رێكخراوە تیرۆریستییەكان، فرۆشتنی مادەی بێهۆشكەر، هاندانی خەڵك بۆ توندڕەوی و شەڕ، تووندوتیژیی دژی ژنان و ئاژەڵ، سوكایەتیكردن بە سەرۆك كۆمار و هەوڵدان بۆ پارەچەكردنی توركیا و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵگە".
بەپێی بەیاننامەكەی ئاسایش، توانیویانە ناسنامەی 46 هەزار و 646 كەس لەو بەكارهێنەرانە ئاشكرابكەن.
سەبارەت بە سەرپێچییەكانی هاتوچۆ ئاماژە بەوەكراوە "ئەو پارەیەی لە ساڵی رابردوودا لە سەرپێچیكارانی هاتوچۆ وەرگیراون بریتییە لە 8 ملیار و 265 ملیۆن لیرە".
لەنێو ئەو لێكۆڵینەوانەدا هەزاران دانەیان پەیوەندیی بە رەخنەگرتن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاوە هەیە كە بەپێی یاساكانی توركیا سزای تووندیان دەدرێت.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی رۆژنامەوانانی بێسنوور، توركیا لەڕووی ئازادیی راگەیاندنەوە پاشەكشەی زۆری كردووە و دەیان رۆژنامەنووس بەهۆی رەخنەگرتن و هەڵدانەوەی دۆسییەكانی گەندەڵییەوە بە چەندین ساڵ زیندانیكراون.
س.ر