گێتی
زێلێنسکی: ئۆرشەلیم شوێنێکی گونجاوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رووسیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا سەبارەت بە بەردەوامی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ رووسیا "ئۆرشەلیم بە شوێنێکی گونجاو دەزانێت بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو".
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئاداری 2022 ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکی ڤیدیۆییدا سوپاسی نافتالی بێنیت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی کرد بۆ نێوەندگیریکردن لە دانوستاندنەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دا.

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵی دۆزینەوەی رێگەیەک دەدات بۆ دانووستان لەگەڵ رووسیا، ئێمەش بە ماندووبوونەکانی پێدەزانین، بۆئەوەی هەتا زووە دەستە بە گفتوگۆ بکەین لەگەڵ رووسیا، رەنگە لە قودس گفتوگۆ بکەین، ئەوە شوێنێکی باشە بۆ دۆزینەوە ئاشتی، ئەگەر شتێکی وا بکرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە، نافتالی بێنیت بەهۆی هەبوونی پەیوەندیی نزیک لەگەڵ هەریەکە لە رووسیا و ئۆکرانیا دەستیکردووە بە نێوەندگیریکردن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک.
ر. ئ.
ر. ئ.