گێتی
نەتەوەپەرستەكانی ئۆكرانیا، هاوڵاتییە مەدەنییە رووسەكان لە خاچ دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ئاریا مەشخەڵ
بەگوێرەی زانیاریی میدیا جیهانییەكان، هێزە نەتەوە پەرستەكانی ئۆكراین لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا، دەستیان بە تۆڵەكردنەوە كردووە لەو هاوڵاتییانەی كە بەزمانی رووسی دەدوێن.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە میدیاكانی رووسیادا بڵاوكراوەتەوە، هێزە نەتەوە پەرستەكانی ئۆكراین هاوڵاتییەكی ڕووسی بەدڕندانەترین شێوە لەخاچ دەدەن و پاشان جەستەكەی دەسوتێنن.
شیاوی باسە لە زۆربەی میدیاكانی رۆژئاوا، بەهیچ شێوەیەك باسی ئەو تاوانانە ناكرێت كە ئۆكرانییەكان بەرانبەر بە رووسی زمانەكان ئەنجامی دەدەن، بەتایبەتی لەدوای دروستكردنی گروپی توندڕەوی "ئەزۆف" كە گروپێكی چەكداری تایبەتن بە قەڵاچۆكردنی رووسەكان لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی زانیاری، گروپی "ئەزۆف" گروپێكی چەكداری توندڕەوی نەتەوەپەرستە، لە ساڵی 2014ەوە دروستبووە، دواتر بەشێوەیەكی فەرمی خراوەتە سەر گاردی نیشتمانی ئۆكرانیا، ئەم گروپە بەشدارییەكی گەورەی هەیە لە قەڵاچۆكردن و كۆمەڵكوژكردنی كەمە نەتەوایەتییەكان لە ناوچەی دۆنباس لە ئۆكرانیا.
بەمەزەندەی دەزگاكانی هەواڵگری، ژمارەی چەكدارەكانی ئەم گروپە نزیكەی 900 چەكداری راهێنراوە. سەرەتا لەلایەن "ئەندریە بیلتسكی" سەركردایەتی دەكرا، تاكو ناوبراو بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی ئۆكرانیا هەڵبژێردرا.
ئەم گروپە بڕوای بە باڵایی پێستی سپی ئۆكرانی هەیە، تەنانەت ئارمی نازیەكان لەسەر بەرگە سەربازییەكانیان نەخشێنراوە. توندڕەوی ئەم گروپە بەڕادەیەكە لە ساڵی 2016، نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتی خۆیدا، ئەوانی تۆمەتباركرد بە پێشێلكردنی (یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی).
هەروەها لەساڵی 2019شدا، نزیكەی 40 ئەندامی كۆنگریسی ئەمەریكا داوایانكرد ئەم رێكخراوە وەكو رێكخراوێكی تیرۆریستی نێودەوڵەتی هەژماربكرێت.
ئیستا ئەم گرووپە شانبەشانی سوپای ئۆكرانیا، ترسناكترین تاوانەكانی مێژوو بەرانبەر هاوڵاتییان رووس لە دۆنباس ئەنجام دەدەن. ئەوە لەكاتێكدا زۆرینەی میدیاكان پەردەپۆشی تاوانەكانی ئەو گروپە دەكەن.
لایەنی رووسی هەمیشە جەختی لەوە كردووەتەوە كە (نازیە تازەكان) مەبەست لە گروپە توندڕەوەكانی ئۆكرانە، تاوانی لە ناوبردن و كۆمەڵكوژی و سڕینەوەی فەرهەنگی رووسی لە ناوچەكانیاندا ئەنجام دەدەن.

ئ. م.