راپۆرت
هەڵبژاردن و پەرلەمان چاوەڕێن حزبە کوردییەکان ئاوڕێکی لێبدەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی مانگێک زیاترە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە و پەرلەمانی کوردستان لەبەر ناکۆکی نێوان لایەنەکان نەیتوانیوە بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بدات، وەک ئەندامانی فراکسیۆنەکان ئاماژەی پێدەدەن پەرلەمانی کوردستان بووەتە دوو بەش بەشێک داوا دەکەن یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و بەشێکی دیکەشیان دەیانەوێت هەر بە هەمان یاساوە کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە.
محەمەد سەعدەدین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی یاسایی کۆمسیۆن کۆتایی پێهاتووە، بۆئەوەی هەڵبژاردن بکرێت دەبێت کۆمسیۆن کارابکرێتەوە یان پێویستە ئەنجومەنی کۆمسیاران بەپێی ئیستحقاقی ئێستا دووبارە هەڵبژێردرێتەوە یانیش دەبێت دووبارە متمانە بە ئەنجومەنە کۆنەکە بدرێتەوە".
هەروەها جەمال حەوێز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیا وت "یاسای هەڵبژاردن کۆنبووە و لە ساڵی 2002وە هەیە، بۆیە پێویست دەکات شانبەشانی ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا روویداوە یاسای هەڵبژاردنیش هەموار بکرێتەوە لە بەرژەوەندیی خەڵک".
وەک رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەودا میدیا باسی لێوەکرد "هەوڵەکان بەردەوامە بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەردەوامە، چونکە هەڵبژاردن مافی هاوڵاتییانە و هێز و لایەنە سیاسییەکان وەک ئامرازێک بەشدارن بۆئەوەی نوێنەرایەتی خەڵک بکەن، هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێت ئەو مافە قۆرغ بکات".
"لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکاندا هەندێک لایەن داوای ئەوەیان کردبوو کۆمسیۆن وەکو خۆی بمێنتەوە، هەروەها پارتیش داوای کرد هەمان کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە، ئێمەش وەکو تورکمانەکان وتمان ئەگەر بە راوێژ لەگەڵ ئێمە ئەندامێکی تورکمان دابنێن ئێمەش رازین هەمان کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە" محەمەد سەعدەدین وای وت.
بابکەیی وتیشی "پارتی پێداگرە لەسەر ئەوەی لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام هەندێک هێز و لایەنی سیاسی هەیە بە هۆکاری سیاسی و ناخۆی حزبەکەیان ئامادەنین بێنە کۆبوونەوەکان و لەسەر ئەو پرسە رێکبکەون، ئێمە رازیبوون بەوەی کۆمسیۆن کارابکرێتەوە و پۆستە بەتاڵەکان کە هی پارتین پڕبکرێنەوە، بەڵام حزب و لایەنەکانی دیکە قبووڵیان نەکرد".
جەمال حەوێز ئاماژەی بەوەکرد "هەمەواکردنەوەی یاساکە داواکاری یەکێتی و حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانە لە پەرلەمان، ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، بەڵام بە مەرجێک هەرێمی کوردستان بکرێت بە چوار بازنەوە و پێکهاتەکانی کوردستان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و لەپێناو بەرژەوەندیی حزبێک بە حزبی کراون، بۆیە دەمانەوێت ئەو پێکهاتانە خۆیان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن".
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستاوە نیشانەکان دەریدەخەن هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکرێت، بەهۆی ناکۆکی حزبە سیاسییەکان، ئێمە وەک تورکمانەکان و پارتیش لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لەکاتی خۆی بکرێت".
"کۆمسیۆن بۆ ئامادەکارییەکان پێویستی بە شەش مانگە، دەبوو تائێستا کۆمسیۆن کارابکرێتەوە، بۆیە ئەگەر پەلە نەکرێت لە کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ئەستەمە کۆمسیۆن بتوانێت ئامادەکارییەکان بکات" ئەندام پەرلەمانەکەی پارتی رایگەیاندووە.
لە چەند رۆژی رابردوودا رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "هەڵبژاردن بە رێککەوتن و یاسای و کۆمسیۆنێکی کارا دەکرێت، بۆیە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن ناخەمە دەنگدانەوە، بەڵکو دەبێت بە رێککەوتن بکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 24ی شوباتی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 2022/10/1ی دیاریكرد وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕیاریشە کاتی هەڵبژاردن دوانەخرێت و لەکاتی خۆیدا بکرێت و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە دابینکردنی بودجەی تایبەت بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن.
س.ر