گێتی

سعودیە لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سعودیە لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

دادگەی باڵای سعودیە داوا لە مسوڵمانانی وەڵاتەکەی دەکات ئێوارەی رۆژی هەینی 29ی شەعبان، تەماشای بینینی مانگ بکەن، دەشڵێت "هه‌ركه‌سێك مانگی بینی با پەیوەندی به‌نزیكترین ناوه‌ندی دادگەوه‌ بكات بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی بینینی مانگ".

لە میانەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکدا ئەمڕۆ دادگەی باڵای سعودیه‌ رایگەیاند "ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی  به‌دواداچون بۆ بینینی مانگی ره‌مه‌زان بكه‌ن، هه‌موو كه‌سێكیش ده‌توانێت به‌و كاره‌ هه‌ڵسێت چ له‌ڕێگه‌ی بینینی ئاسایی یاخود دورینه‌وه‌ بێت، بۆئه‌وه‌ی نزیكترین بنكه‌ی دادگە ئاگاداربكاته‌وه‌". 

له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی یەکی نیسان كه‌ ده‌كاته‌ 29ی شه‌عبانی ساڵی 1443ی كۆچی چاودێری بینینی مانگ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مانگ بینرا رۆژی 2ی نیسان ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ئه‌گه‌رنا رۆژی 3ی نیسان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریده‌كرێت.

بەپێی ئەو بڵاکراوانەی پشت به‌ ئاماژه‌ فه‌له‌كناسییه‌كان دەبەستن، مانگ له‌ 29ی شه‌عبانی 1443ی كۆچی ده‌بینرێت و رۆژی 2ی نیسانی 2022 ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و هاوڵاتییان به‌رۆژی ده‌بن، مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵیش 30 رۆژی ته‌واو ده‌بێت و رۆژی یەکی ئایار ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان