عەبدولڕەحمان سدیق
ره‌مه‌زانی ژینگه‌یی: رێگرتن له به‌فیڕۆدانی خوارده‌مه‌نی
ساڵانێكه به‌یاننامه‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خاشاك، ئاماژه به ئاماره‌كانی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ (فاو) ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی (1.3) ملیار تۆن له خۆراكی جیهان به‌فیڕۆ ده‌روات له ئه‌نجامی فڕێدانی زیاده‌ی خۆراكه‌وه‌و، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی (1) ملیار مرۆڤ له‌كۆی دانیشتوانی جیهان برسین و، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه رۆژانه هه‌زاران منداڵ له‌به‌ر برسێتی ده‌مرن له جیهانداو، هه‌روه‌ها ساڵانه نزیكه‌ی (3/1) سێیه‌كی خۆراكی به‌رهه‌مهێنراوی جیهان به‌هۆی زیاده‌ڕه‌ویی له به‌كارهێناندا به‌فیڕۆ ده‌چێت، بۆیه ساڵانێكه داوا له تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات كه له‌ڕێگه‌ی كه‌مپینی ده‌ستگرتن به خۆراكه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن و، له ماڵی خۆبانه‌وه و له‌و شوێنه‌ی خۆیان خاوه‌ن بڕیارن تێیدا.
ئێستا ئه‌گه‌ر یه‌كێك وه‌ك تاكێكی نێو كۆمه‌ڵگه لێت بپرسێت ئه‌و له‌نێو ماڵی خۆیدا ده‌توانێت چی بكات؟ له وه‌ڵامدا ده‌توانیت پێی بڵێیت:
یه‌كه‌م: ئه‌و بڕه خۆراكه‌ی كه بۆ رۆژێك یان هه‌فته‌یه‌ك پاشه‌كه‌وتت كردووه له ماڵه‌وه‌دا، به‌كاری بهێنه به‌ته‌واوی، ئنجا بڕه خۆراكی دیكه بكڕه.
دووه‌م: ئه‌وه‌نده خواردن لێبنێ كه زیاتر نه‌بێت له‌ژ ماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت و ئاماده‌بووانی سه‌ر سفره‌وخوان.
سێیه‌م: هیچ پاشماوه‌یه‌كی خۆراك مه‌هێڵه‌وه بۆ فڕێدان.
چواره‌م: بۆ هه‌ر كه‌سه و به‌قه‌ده‌ر پێویستیی خۆی خواردن بكه‌ره قاپه‌كه‌یه‌وه.
پێنجه‌م: شیر‌و چایو قاوه‌ی سارده‌وه‌بوو فرێ مه‌ده، به‌ڵكو پاش تێكه‌ڵكردنیان به‌بڕێك له ئاو، بیانكه‌ره ژێر دره‌خت و روه‌كه‌كانه‌وه.
شه‌شه‌م: له‌ژه‌مه‌كاندا پێكه‌وه دابنیشن بۆ خواردن له یه‌ك كاتدا نه‌ك هه‌ر یه‌كه و به ته‌نها، چونكه به‌هه‌ر جاره و گه‌رمكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی خواردنه‌كه، وزه‌ی كاره‌باو غازی زیاتر له ده‌ست ده‌درێت.
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر پاشماوه‌ی خۆراكت هه‌بوو ، بیكه به په‌ینی سروشتی بۆ باخچه‌كه‌ت.
هه‌شته‌م: ئه‌و میوه‌یه‌ی كه ئاره‌زووی خواردنی ناكه‌یت، فرێی مه‌ده، بیكه به مره‌با.
نۆیه‌م : ئه‌گه‌ر خۆراك و میوه‌ی زیاد له پێویستیی خۆت هه‌بوو ده‌شزانیت نایخۆن، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بیكه به دیاری بۆ خزمێك یان دراوسێیه‌ك، نه‌ك دواتر فڕێی بده‌یت پاش تێكچوونی.
ده‌یه‌م: كه خواردن به دیلیڤه‌ری داوا ده‌كه‌یت، داوای زۆر مه‌كه، به‌ڵكو به‌قه‌ده‌ر پێویستیی خۆت داوا بكه.
یازده‌هه‌م : هه‌ندێك له‌و سه‌وزانه‌ی ده‌مێننه‌وه، ده‌توانیت وشكیان بكه‌یته‌وه بۆ وه‌رزێكی دیکە.
دوازده‌هه‌م: ورده نانی زیاده و تڵپه‌چا و توێكڵی میوه‌كان بكه‌ره ژێر خۆڵی باخچه و رووه‌كه‌كانی ماڵه‌وه.
سێزده‌هه‌م: توێكڵی زۆری میوه قه‌باره گه‌وره‌كانی وه‌ك شووتی و كاڵه‌ك بخه‌ره به‌ر هه‌تاو بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش و له ده‌ستدانی بڕی ئاوه‌كه‌ی، به‌مه‌ش بارسته‌ی ته‌نه‌كه خۆڵه‌كه‌ت سووكتر ده‌بێت، بارسته‌یه‌كی ته‌ڕ و قورس ناخه‌یته حاویه‌ی خاشاك كۆكه‌ره‌وه‌كانه‌وه.
چوارده‌هه‌م: بزانه كه له‌ڕووی ئایینییه‌وه ئه‌وه فه‌رمانی خودایه كه فه‌رموویه‌تی : بخۆن و بخۆنه‌وه‌و زیاده مه‌سره‌فیی مه‌كه‌ن.
پازده‌هه‌م: ئه‌وه‌ش بزانه كه زۆر خواردن له‌م سه‌رده‌می دانیشتن و كه‌م جووڵه‌ییه‌دا زیانی ته‌ندروستی زۆری به‌دواوه‌یه.
شازده‌هه‌م: ده‌كرێت ئه‌گه‌ر خواردنت مایه‌وه بیخه‌یته به‌رده‌می ئه‌و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رانه‌ی كه خۆت هه‌ته له ماڵه‌وه یان هی كه‌سێكی نزیكتن.
حه‌ڤده‌هه‌م: به‌شداربه به‌هه‌ر هۆكارێك بۆ رێگرتن له برسێتیی.
هه‌ژده‌هه‌م: ئه‌وه بزانه كه ئاسایشی خۆراك، كلیلی ئاسایشی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه.
نۆزده‌هه‌م : ئه‌مه دروشمت بێت له ژیاندا: حه‌زم له خوان و نانه، رقم له به‌فێرۆدانه.
بیسته‌م: بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بیت له پاراستنی ژینگه‌دا، هه‌میشه بیربكه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی بخۆیت