گێتی

تورکیا لە هەرێم مووشەک باراندەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا لە هەرێم مووشەک باراندەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمشەو بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناحیەی زێلکانی سنووری پارێزگای نەینەوا بۆردومانکرا و ژمارەیەک کاتیۆشا بەر دەوورووبەری بنکەکە کەوتن، تائێستاش ئاماری زیانی هێرشەکە نازانرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری نەینەوا بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی راگەیاندووە، بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناحیەی زێلکان لەڕێگەی مووشەکەوە بەئامانج گیراوە و مووشەکەکانیش لە دەوورووبەری بنکەکە کەوتوونەتەخوارەوە.

ئەو سەرچاوەیەی سۆمەریە نیوز دەشڵێت  "دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنەکە و رێکاری ئەمنی توند گیراوەتەبەر".

سەربازگەکەی تورکیا لە ساڵی 2015 لە سنووری ناحیەی زێلکان دامەزراوە و ساڵی رابردوش پێنج جار مووشەکی ئاڕاستەی کراوە، لەو هێرشەشدا حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بە ئاراستەکردنیان تۆمەتباردەکرێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان