گێتی

سعودیە لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە بڕیاردەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سعودیە لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە بڕیاردەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە پلانی بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان رایگەیاند و ئاشکرایدەکات، ئەمساڵ ژمارەی حاجیان بەرزدەکاتەوە و پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی ناوخۆ و دەرەوە دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەمساڵ لە ناوەوە و دەرەوەی سعودیە پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکەن، بەپێی ئەو رێژەیەی بۆ وڵاتان دیاریکراوە.

هاوکات سعودیە دوو مەرجی بۆ حاجیان دیارکردووە، ئەو کەسانەی سەردانی مەککە دەکەن، تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها دەبێ پشکنینی کۆرۆنایان پێ بێت و 72 کاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕی بێت.

وەزارەتی حەج و عومەری سعودیە رێنمایی سەردانیکەرانی مەککە دەکات، لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییەکان رێنمەکانی خۆپارێزی لەبەرچاو بگرن.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب