گێتی
ژمارەی زیندانیكراوان و تۆمەتباركراوان لە توركیا گەیشتە 300 هەزار كەس
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەی زیندانیكراوان و تۆمەتباركراوان لە توركیا گەیشتە 314 هەزار كەس، بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوە بۆ یەكەمینجارە لە دامەزراندنی كۆماری توركیاوە تائێستا ژمارەكە بگاتە ئەو ئاستە.
بەپێی بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرێتی زیندانیكراوان و راگیراوانی سەر بە وەزارەتی دادی توركیا تاكۆتایی مارسی ساڵی 2022 ژمارەی زیندانیكراوان و تۆمەتباركراوان لە توركیا گەیشتووەتە 314 هەزار كەس.
بەپێی زانیارییەكان ئەو ژمارە تۆمەتبار و زیندانیكراوانە پێكهاتوون لە: 300253 پیاو، 12173 ژن و 2.076 منداڵ.
ژمارەی زیندانیكراوان لە ساڵی 2021 گەیشتە 272 هەزار كەس، بەڵام تا مانگی سێی ساڵی 2022 ئەو رێژەیە 42 هەزار كەس زیادیكرد.
بەپێی راپۆرتی SPACE2021 كە هەڵدەستێت بە سەرژمێری ژمارەی زیندانیكراوان بۆ ئەنجومەنی یەكێتیی ئەوروپا، رووسیا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین زیندانیكراوی هەیە كە ژمارەكەی دەگاتە 478 هەزار و 714 زیندانیكراو، بەڵام توركیا ژمارەكەی گەیتشووەتە 272 هەزار و 115 زیندانیكراو جگە لە راگیراوان و تۆمەتباركراوان.
س،ر