گێتی
کەشتییەکی جەنگی زەبەلاحی رووسیا دەتەقێندرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەندە ئۆکرانیا دەڵیت "کەشتییەکی زەبەلاحی رووسیامان بە ناوی مۆسکۆوا تەقاندووەتەوە"، بەڵام رووسیا دەڵێت "تەنها بەشی کۆگای تەقەمەنی کەشتییەکە تەقیوەتەوە" بێ ئەوەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرابکات.
هەرچەندە ئۆکرانیا دەڵیت "کەشتییەکی زەبەلاحی رووسیامان بە ناوی مۆسکۆوا تەقاندووەتەوە"، بەڵام رووسیا دەڵێت "تەنها بەشی کۆگای تەقەمەنی کەشتییەکە تەقیوەتەوە" بێ ئەوەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرابکات.
ئه‌لێكسی ئارستۆڤیچ، راوێژكاری سه‌رۆک كۆماری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین كه‌شتیی جه‌نگیی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش له ئاگردا سووتا كه 510 سه‌رنشینی هەڵگرتووەوە، كێشی كه‌شتییه‌کە 12 هه‌زار و 500 تۆنه و به گرنگترین كه‌شتیی جه‌نگی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش هه‌ژمار ده‌كرێت.
سەبارەت بە رووداوەکە میدیاكانی رووسیاش هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان بەوەکردووە، به‌شی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی كه‌شتییه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ هێرشێكی ئۆكرانیا بكات و ده‌ڵێت "ده‌ستیان به به‌دواداچوون كردووه".
هاوکات ماكسیم مارچێنكۆ، قایمقامی ناوچه‌ی ئۆدیسا له باشووری ئۆكرانیا، پێشتر رای گه‌یاندبوو سه‌ربازانی ئۆكرانیا به مووشه‌كی جۆری نێپتۆن، كه‌شتییه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج، به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، سه‌ره‌تا میدیاكانی ئۆكرانیا بڵاویان كرده‌وه، كه‌شتییه‌كه دوای ته‌قینه‌وه له ئاودا نوقم بووه، به‌ڵام رووسیا ئه‌وەی ره‌تكرده‌وه.
ر. ئ.